لێکۆڵینەوەی فەرمی کرانستن

ئایا مەبەست لە لێکۆڵینەوەی فەرمی کرانستن چییە؟

لێکۆڵینەوەی فەرمی کرانستن بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە دامەزراوە کە لە شەوی 24-11-2021 دا ڕوویاندا کە لەوێدا لانی کەم 27 کەس لە کەناڵی ئینگلیزیدا لەناو بەلەمێکی بچووکدا خنکان.

بێلایەنە لە حکومەت

ئەوە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی نافەرمییە کە بۆ مەبەستی ڕەخساندنی بوار بۆ لێکۆڵینەوەیەکی تەواو داڕێژراوە بۆ ئەو هەلومەرجانەی مردن کە بەدوور لە هەبوونی لێکۆڵەری ئاسایی فەرمی دەوڵەت بۆ هۆکاری مردن ڕوویان داوە. ئەوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن سێر ڕۆز کرانستن ـەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

ئەو ڕاستییەی کە ئەوە بێلایەنە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە لێکۆڵینەوەکە بەشێک نییە لە حکومەت و ئەوە لەلایەن دەزگایەکی حکومەتەوە کۆنترۆڵ ناکرێت.

پەیوەندیمان پێوە بکە

ئایا تۆ دەربازبوو یان کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکانی ڕووداوی 24-11-2021 یت؟ ئەگەر وەهایە، ئێمە حەز دەکەین گوێبیستی قسەکانی تۆ بین. تۆ دەتوانیت لەڕێگەی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندی ئێمە یان لەڕێگەی یەکێک لەو شێوازانەی خوارەوەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت:

ئیمەیڵ: info@cranston.independent-inquiry.uk

پۆست: FREEPOST The Cranston Inquiry

ئایا من دەبێت بە ئینگلیزی پەیوەندی بە ئێوەوە بکەم؟

ئەگەر وەهات بەلاوە باشترە کە بە زمانێکی تر، بێجگە لە ئینگلیزی، پەیوەندیمان پێوە بکەیت، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە و ئێمە ڕێوشوێن ساز دەکەین کە لەڕێگەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی خۆمانەوە قسەت لەگەڵ بکەین.

من دەمەوێت لە لێکۆڵینەوە فەرمییەکەدا بەشداری بکەم

ئەگەر تۆ خۆت پارێزەرێکت هەیە کە نوێنەرایەتیت دەکات، قسەیان لەگەڵ بکە دەربارەی بوون بە بەشدارێکی تەواو یان داخوازییەکەت ئیمەیڵ بکە بۆ info@cranston.independent-inquiry.uk.

ئایا لە کوێ دەتوانم زانیاری زیاترم دەستگیر ببێت؟

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر، دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەیت. تۆ سەرباری گەلێک شتی تریش ڕێکەوتەکانی دانیشتنی دادگا، زانیاری لەسەر ماڵپەڕەکەمان و هەواڵ سەبارەت بە لێکۆڵینەوە فەرمییەکە دەبینیتەوە.

ڕێکخراوی بەسوود

بەداخەوە، ئێمە ناتوانین سەبارەت بە مەسەلەکانی کۆچ و پەنابەری یارمەتیتان بدەین یان ڕێنماییتان بۆ فەراهەم بکەین چونکە ئەوە لە دەرەوەی بازنەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدایە. ئەگەر پێویستیت بە یارمەتییە سەبارەت بە باری کۆچبەریت یان سەبارەت بە تەندروستیت نیگەرانیت، تکایە لە پەیوەندیکردن بە یەکێک لەو ڕێکخراوانەی خوارەوەوە دوودڵ مەبە:

خاچی سور

دەتوانن یارمەتیدانی بەپەلەی تەندروستی بۆ پەنابەران و پەناخوازان فەراهەم بکەن

Migrant Help مایگرەنت هێڵپ  – هێڵی یارمەتی پەناخوازی 503 8010 0808

ڕێنمایی و یارمەتی بۆ کۆچبەران فەراهەم دەکەن.

ساماریتانس Samaritans یان بێ بەرامبەر تەلەفوون بکە بۆ 116 123

گوێڕاگرتنی بێ بەرامبەر بۆ ئەوانەی کە پێویستییان بە یارمەتییە